ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه [Aw Dargayam Le Bkawa] lyrics

Songs   2024-12-25 22:03:55

ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه [Aw Dargayam Le Bkawa] lyrics

ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه

چاوم سه‌وزایی خۆشه‌وێ

تا دوا ڕاده‌ی هه‌لقرچاندن

پێستم هه‌تاوی پێویسته‌

کۆلێ ڕۆژی پڕ ئازاره‌

ده‌ستی رێزم نه‌ناوه‌ته‌ نێوان

ده‌ستی نه‌رم و شلی گیتاره‌که‌م

ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه‌

با پروشه‌ی نۆبه‌ره‌ به‌فرێکی تریش

لێم ببارێ و ئیتر زویری بێ سنوریم بکه‌م

با بسوتێم به‌ بروسکه‌ی هه‌ورێکی شاره‌که‌م

با هه‌ست به‌ نازداریم نه‌که‌م

با ده‌ورم قه‌ره‌بالغ نه‌بێ و جوان نه‌بمه‌وه‌

تکا ده‌که‌م، تکا ده‌که‌م

حه‌زی خۆمه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌م لێبکه‌نه‌وه‌

من له‌ نێو ئێوه‌دا ته‌نیام

ئێوه‌ نه‌بن هه‌بن چیه‌؟

پرچی سپی گیتاره‌که‌م

هێند درێژ بوو سودی چیه‌؟

گه‌رووم هه‌لاوتان نه‌چێژێ

چ حه‌یرانێک هاوسه‌ریتی ده‌کاو؟

منیش نه‌بم کێ گۆرانیتان بۆ ده‌ڵێ؟

تکا ئه‌که‌م بۆ دواین جار پێتان ئه‌ڵێم

گه‌ر ساتێک خواتان ناسیبێ

تکای بێباکه‌کان سه‌خته‌ و

ئه‌و ده‌رگایه‌م لێبکه‌نه‌وه‌ و

وه‌ک من ڕه‌نجام با خواتان لێ نه‌ڕه‌نجێ

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved