کوده‌تا [Kudata]
کوده‌تا [Kudata]
پێش تۆ ناسین
مناڵێكی خۆپه‌رست بووم
وام ده‌زانی
ئاسمانی پان دهوارێكه
ته‌نیا بۆ من هه‌ڵدراوه
زه‌وی دوڕگه‌ی دوای تۆفانه
جگه له من، هیچ كه‌سێكی تیا نه‌ماوه
ئه‌وینی تۆ له‌پڕ هات و
شووره و قه‌ڵامی خاپوور كرد
ڕه‌نگه‌كانی هه‌موو گۆڕین
یاساكانی ژێروژوور كرد
وای كرد دنیا
بۆ ته‌نیاییم وه‌ك قه‌فه‌س بێ
-فێری كردم
شه‌وان نیو سه‌رینم به‌س بێ
- Artist:Sherko Talib
See more