شینی فیرقەت [Shini Firqat] [Transliteration]

Songs   2024-12-26 08:50:52

شینی فیرقەت [Shini Firqat] [Transliteration]

کە خۆر هەڵدێ، ئاخۆ چیبێ، لە تیشکەکانی پیرۆزتر

ئەوکاتانای ، ڕوناکییان پێڵوەکانم پێ هەڵئەبڕێ

ئەڵێ هەستە و گیتارەکە، چاوەڕێتە دەستی بەرێ

ئەڵێ هەستە و لەجێی جارێ، هەزاران جار، بەیانیت باش

ئەڵێ هەستە، پیرۆزبێ لێت، ڕۆژێکی نوێ

ئەگەر چی دڵ پڕ لە خەمە و دەست و پێوەند بە کۆتەوە

تاڵاوی ئەم مەینەتییەش ئەڕژێتە ناو گەرومەوە

ئەوا هەستام، ئەمجارەیان نانومەوە

*** *** ***

دڵم ئەمشەو نەخۆشی نسبەتی چاوێکی بیمارە

جگەرخەڵتانی خوێنی حەسرەتی لێوێکی خونخواره‌

سەرم شێواوی شێوەی فیتنە هەڵگیرسێنی شۆخێکە

حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشوبێکی عەیارە

خەیاڵی زولفی دەرناچێت لەدڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم

سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیامارە

لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سورم ڕشت

بەدەوری جێگەما تا بردەکاتن دیدە،گوڵزارە

لەبۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران

کە سەبزە و گوڵ لەچاومدا بە بێ ئەو هەر خەس و خارە

نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو

کەچی گوڵچنی باغی وەسڵی ئیستاکە ئەغیارە

بەدەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێدەنگی

بەلامادێ بەخەشم و ڕق دەڵێ خۆ نەقشی دیوارە

کەدیم ئیضهاری شۆڕ و شینی دڵ کەم،بەڵکی ڕەحمێکا

بەخەندە دێ دەڵێ خۆڵی بەسەردا بێژن ئەم هارە

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved