مۆمی تەمەن [Momi taman] lyrics
مۆمی تەمەن [Momi taman] lyrics
مۆمێکی تری تەمەنم داگیرسانو
هەر دیار نەبووی
تا لێم پرسی : بۆوا ماتی
نە با هەواڵی تۆی پێبوو
نە لەگەڵ بارانا هاتی
وەک کۆچەری دەوار بە کۆڵ
هەر گەرمیان و کوێستان ئەکەم
ئای لە خەمی بێ وڵاتی
دە وەرەوە، خۆ تا ئێستا
سەفەرێکم نەهاتە بەر
کۆچەکەی بەرەو ژوور نەبێ
بمتوانیایە، ڕێگاکانم ئەپێچاوە
هەر بۆ ئەوەی
ماوەی نێوانمان دوور نەبێ
دە وەرەوە
با ئەوەندە بێ تۆ نەبم
کە تۆ ون بی
منیش ونم، نامۆ دەبم
کە تۆ ون بی، نامۆ دەبم
گەر ئەمجارە ویستت بڕۆی
ویستت بە تەنها جێم بێڵی
بمکوژە، ئەوسا جێم بێڵە
با زریانیش
لاشەم لەگەڵ خۆی ڕاپێچێ
بڵێی کوژراو گوێ بداتە
سەرما و باران و ڕەهێڵە
فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
- Artist:Karwan Osman
See more