خەمی تۆمە [Xami toma/ Jami Lew] [Transliteration]

Songs   2024-12-25 21:19:33

خەمی تۆمە [Xami toma/ Jami Lew] [Transliteration]

جامی لێوت فرو بێنە بۆ سەر لێوم

بۆ نازانی چەند تینوم و چەند پەشێوم

بـــێ دەفتەری دڵم تەی کە، دیارییە

هەر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ یارییە

من ئازاری خۆم خۆش دەوێ و ماکی خۆمە

هەرگیز خەمێ بۆخۆم ناخۆم خەمی تۆمە

با چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ

با زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ

با ئاغر بێ هاتووچۆکەى وەك جارانت

مەیکە بە تۆف ڕشێنەکەی بەهارانت

چاو داگرە، لێت هاتووە، بەڵام بە ناز

مەلی دڵم دەستەمۆیە، بۆچییتە باز

خوا پێداوی جوانیت هەیە لێم بپرسن

خوا پێداوان تۆی لێ دەرچێ ئێسك قورسن

ئەو جوانیەی لای تۆ نەبێ کەی جوانییە؟

شانم باری تۆ هەڵنەگرێ پێ شانییە

بۆیە شانم دایە باری ئەم خولییایە

دنیا بە بێ ئەوینی تۆ هیچی تیایە

لەگەڵ تەنافا قۆڵی تۆم بکرێتە مل

لە چاوی پیسی جەللادا دەبم به گل

عاشق نییە لەم دنیایە بگات بە من

دێوانەکان من ڕابەرم بۆ کوێ دەچن؟

گری گری خڕ ببنەوە ڕۆژی جەمە

ڕێی هەمومان بۆ لایەکە، بەرەو شەمە

هۆنراوە:حەسیب قەرەداخی

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved