مەستی عشق [Mesty eshîq] lyrics

Songs   2024-11-27 03:23:32

مەستی عشق [Mesty eshîq] lyrics

تکاندی ئابڕووی چه‌مه‌ن، به‌ ئاهی ئابداره‌وه‌

شکاندی نرخی نه‌سته‌ره‌ن، به‌ زولفی مشکباره‌وه‌

چمه‌ له‌ مه‌ی ؟ له‌ نه‌ی ! له‌ جام، ئه‌گه‌ر به‌ له‌نجه‌ بێته‌ لام

به‌ ڕووی ئابداره‌وه‌، به‌ چاوی پڕ خوماره‌وه‌

عه‌ره‌ق نیه‌ له‌ عاله‌ما، که‌ لابه‌رێ له‌ دڵ غه‌ما

جگه‌ له‌ قه‌تره‌ عاره‌قی له‌ ڕووت، که‌ دێته‌ خواره‌وه‌

نیشانی من، جه‌مالی تۆ، به‌راتی من، وسالی تۆ

خه‌یاڵی من له‌ خاڵی تۆ، به‌ عیشوه‌ لێم مه‌شاره‌وه‌

عه‌زیزه‌که‌ی حه‌بیبی من، نیگاره‌که‌ی ته‌بیبی من

با شه‌ق به‌رێ ڕه‌قیبی من، وه‌ره‌ به‌ سه‌د ویقاڕه‌وه‌

فیدای خه‌دد و قه‌دی تۆ، چه‌مه‌ن به‌ فه‌وجی گوڵیه‌وه‌

به‌ بولبول و به‌ چڵیه‌وه‌، به‌ قومری و چناره‌وه‌

فه‌ره‌نگ ڕوو، زه‌نگ موو، عه‌جه‌م سیاق و، ڕووس خوو

ئه‌ناسری که‌ کورده‌ زوو، به‌ پێچی لار و خواره‌وه‌

نیشانی زولفی عه‌نبه‌ری، هه‌موو وڵاتی گوڵعومه‌ر

به‌ عه‌رد و به‌رد و داره‌وه‌، به‌ ئاوی سه‌رچناره‌وه‌

ئه‌من گه‌یاندمه‌ ئه‌نوه‌ری، فنوونی شعر و شاعری

ئه‌تۆش گه‌یاندته‌ سامری، به‌ چاوی سحر کاره‌وه‌

See more
Adnan Karim more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:Classical
  • Official site:http://adnankarim.com
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Adnan_Karim
Adnan Karim Lyrics more
Adnan Karim Featuring Lyrics more
Adnan Karim Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved