ئه‌مشه‌و [Emshaw] [Transliteration]
ئه‌مشه‌و [Emshaw] [Transliteration]
سه‌دای سه‌متووه‌ره كه‌للةم گه‌رمه ئه‌مشه‌و
چریكه‌ی بانگی دڵ بێ شه‌رمه ئه‌مشه‌و
به ناخون كاری فه‌رهاد دێ له ده‌ستم
وه‌ها شاهۆ له ناڵه‌م گه‌رمه ئه‌مشه‌و
له ته‌نیایی به‌یادی رۆحی مه‌جنون
خه‌یاڵی گشتی ده‌شت و ده‌رمه ئه‌مشه‌و
غوباری خاكی وا حه‌ق گه‌ر به‌هه‌شت بێ
له ده‌رگای تۆ خه‌به‌ر ئاوه‌رمه ئه‌مشه‌و
دڵ وه‌ك حاكمی مه‌غدووره قوربان
ته‌مای سه‌نعاته‌كه‌ی ئازه‌رمه ئه‌مشه‌و
ئه‌گه‌ر چی یار و یاوه‌ر بوون به دوژمن
خه‌می بێ یاوه‌ری یاوه‌رمه ئه‌مشه‌و
له ده‌وریشم گه‌ڕا په‌روانه ناكام
له‌سه‌ر ڕێی وه‌سڵی نووری هیجره ئه‌مشه‌و
كه چونكه بۆی ویساڵێ تۆی تێدایه
نه‌سیمی سوبح خه‌به‌ر ئاوه‌رمه ئه‌مشه‌و
مسته‌فابه‌گی ساحێب قڕان
- Artist:Adnan Karim
- Album:Emshaw
See more