دڵی من [Dli min] [English translation]
دڵی من [Dli min] [English translation]
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من
سەوداو زەدە و بێسەر و سامانە دڵی من
سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە بێلانە دڵی من
ھەر ساتێ بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من
هەرچەندە بە دوویا ئەگەرێم شار و وڵاتان
دەشت و کەژ و سەحرا و چیا و چۆڵ و بیابان
شیتانە ئەبێ رووی لە چ لا کردبێ یاران
وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران
ئاخۆ لە چ گوڵزارێ غەزەل خوانە دڵی من
یا دەربەدەری کوچەی شارانە دڵی من
سەد خۆزگە بێ بەو رۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تامی مەی مەیخانەی چاوت
نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەڵقەی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت
وا ئێستا لە تاو ئەگری هیجرانی بەتاوت
فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من
- Artist:Mazhari Xalqi
See more