كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ [Ka Dalen amro]

  2024-06-28 01:36:06

كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ [Ka Dalen amro]

كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێو شينه

چه‌نده مه‌ڵبه‌ندى ئێمه شيرينه

بچۆ سه‌رگردى ياره ببينه

له جيهاندا گوڵێکی ڕه‌نگینه‌

ئه‌وده‌مه ڕۆژ ده‌گاته ئێواره

ڕوو بكه‌ره‌ شاخى گۆيژه بنواره

عه‌رشى په‌روه‌ردگارى لێ دیاره

دامه‌نى وه‌ك به‌هه‌شتى ئاوداره

زه‌مزه‌مه‌ی بولبولی به‌هارانی

ورده‌ بارانی ژێر ده‌وارانی

له‌ شه‌وی به‌زمی سه‌رچنارانی

وشکه‌ سۆفی ئه‌خاته‌ گۆرانی

هۆنراوه: پیره‌مێرد

See more
Goran Salih more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/GoranMusic
  • Wiki:
Goran Salih Lyrics more
Goran Salih Also Performed Pyrics more
Excellent recommendation
Popular
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved