سۆزی شەوێک [Sozi Shawek] lyrics
سۆزی شەوێک [Sozi Shawek] lyrics
گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دامرێنەوە کوڵی گریەی من
تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
ئیلهامی شێعری بەستەی ئەوینم
چۆن دەستت تێی چوو ئەو باخە جوانە
وا پێشێلی کەی بێ بەزەییانە
ئەم حەزە دیلە ڕوو لە بەرەو کوێ
ئاهی ئەشکی من ئۆباڵی بەکێ
بێ سۆراخ و شوێن وا بووم سەرەڕۆ
بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ
چۆن دڵت توانی دڵم بشکێنێ؟
داستانی عەشقم هەرەس پێ بێنێ
ئەم سوێیە تا سەر لە دڵم دەر ناچێ
بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ
- Artist:Bahjat Yahya
See more