ئەوین سنوری نیە [Awin Snuri Nia] lyrics
ئەوین سنوری نیە [Awin Snuri Nia] lyrics
بۆیە چاوم خۆش ئەوێ چوونکە تۆی پێ ئەبینم
ئەی هاوخەمی گریانم هاودەنگی پێکەنینم
بۆیە زارم خۆش ئەوێ ناوی تۆی پێ ئەهێنم
کاتێ کە ناوت ئەبەم ئەشکێ هیلاکیی ژینم
ژیانم تاریکیە گەر ئەوینی تۆ نەبێ
تەمەن وەک بەهارێکە کە نێرگزی پێ نەبێ
ئەوین سنوری نیە هاوسەرە ئازیزەکەم
یاخوا بەحەیرانت بێ حەیران و ئاوازەکەم
دوور لەوڵاتی سۆزت ڕووحی من بێ لانەیە
ئاسەوارێکی ڕووخاو شارێکی وێرانەیە
دڵم بەردەبازێکی ڕێگای ئەو جێژوانەیە
دەبا عالەم پێم بڵێن کوڕێکی دێوانەیە
- Artist:Bahjat Yahya
See more