پاییز پاییز [Payîz payîz] lyrics
پاییز پاییز [Payîz payîz] lyrics
پاییز پاییز
بووکی قژ زه‌رد
من مات تۆ زیز
هه‌ردوو هاوده‌رد
من فرمێسکم تۆ بارانت
من هه‌ناسه‌م تۆ بای ساردت
من خه‌م تۆ هه‌وری گریانت
دوایی نایێ دادم دادت
پاییز پاییز
پاییز پاییز
پاییز پاییز
گهڵاڕێزانت
هه‌وری ماتی ئاسمانت
له‌به‌ر کزه‌ی بای سه‌رد ته‌زیم
له‌گه‌ڵ گه‌ڵای دره‌ختا ئه‌گریم
به‌ڵام پڕ سه‌خت و به‌جۆشه
دۆزه‌خێکه و وا له جۆشه
پاییز پاییز
پاییز پاییز
شان و مل ڕووت
من مات تۆ زیز
هه‌ردووکمان جووت
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئه‌ڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئه‌فڕێ بگرین
بگرین بگرین چاومان نه‌سڕین
پاییز پاییز
هه‌رگیز هه‌رگیز
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Helaley Kiwêstan
See more