گەڵاڵەی خوێن [Gallalley Xwen] [Transliteration]

Songs   2024-12-25 22:57:39

گەڵاڵەی خوێن [Gallalley Xwen] [Transliteration]

ئەوە دیسان هەرای جەنگە و

کوردستانم پڕ لە خوێنە

دیسان خوێنە و دڵەی سرۆشت

دڵەی ماخت و پڕ لە شینە

ئەمانخا در چاوم نەزری

نیشتمان بێ و گوڵێک نەمرێ

سەرم نەزری ئازادی بێ و

دڵێک ، لاوێک دا نەچڵەکێت

دەساکو گەڵ عاشقە گەڵی کەژ

و زننێر ورەتان بێ

ئێوە شاخی بەرەو هەورێز

شورای بەرزی ورەتان بێ

باد و باران ، گەڵاڵەی خوێن

هەردی ژیان ئەگرێتە کۆڵ

گەردەلولێ لە زوڵم و زۆر

دیسان چاومان دەگرێتە خۆڵ

با دوبارە خشتی سەحرا

ماسیەدێمان ئەنفاڵ نەکا

لە بەر دێیا لولەی تفنگ

دوایین گوڵەی بەتاڵ نەکا

رێگە نەدەن هەرێم گوڵ

بە هەرێمی خوێناو بەرن

قاسپە و دەنگی رۆژنامەکان

بە تاڵانی سوتاو بەرن

رێگە نادەن ئەرخەوانی

خەونی شاهی تەرزە بیبا

ئاسودەگی ئینسانەکان

جارێکیتر گومان بیبا

دەستم داوێن وەخۆ کەون

با هیچ مارێ نەتان گەزێ

هەر هەموومان لە گەڵتانین

ورەتان هیچ کات دانەبەزێ

See more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Featuring Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved