به‌هار و كورده‌واری [Behari Kurdewari] lyrics

  2024-06-30 08:21:38

به‌هار و كورده‌واری [Behari Kurdewari] lyrics

به‌هار و کورده‌واری خه‌م ڕه‌وێنه‌

که‌ش و لاپاڵون واڵا، دڵ ڕفێنه‌

به‌عیشوه‌ گوڵ هه‌موو خه‌مڵیوه‌ ئه‌مڕۆ

به‌هاری من ئه‌تۆی چاوان هه‌ڵێنه‌

به‌هاری ئێمه‌ دێ و خونچه‌ ده‌خه‌مڵێ

گه‌روون ده‌شت و چیا گشتی ده‌ره‌نگێ

له‌گه‌ڵ یاری به‌تاسه‌ی دووره‌ زیده‌

ده‌چینه‌ سه‌یر نواڵا و مێرگ و بژوێن

ئه‌وا نه‌ورۆزه‌ خه‌مڵیوه‌ که‌ژ و کۆ

ئه‌تۆ پێت وایه‌ من چۆنم به‌بێ تۆ

غه‌مینم لێو به‌بارم دڵ شکاوم

له‌ناخی جه‌رگ و دڵ هه‌ڵده‌ستێ بۆ سۆ

وه‌کو کوێستانی ته‌م گرتووی ووڵاتم

له‌شه‌وگاری خه‌ما داما و ماتم

به‌ڵام نووری ئومێدم هه‌ر له‌دڵدا

هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی ڕۆژ هه‌ڵاتم

See more
Necmedîn Xulamî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Necmedîn Xulamî Lyrics more
Necmedîn Xulamî Featuring Lyrics more
Necmedîn Xulamî Also Performed Pyrics more
Excellent recommendation
Popular
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved