به‌سته‌ی نه‌به‌ز [Bastay Nabaz/ Mn aw dilam] [Transliteration]
به‌سته‌ی نه‌به‌ز [Bastay Nabaz/ Mn aw dilam] [Transliteration]
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕوناك ئه‌كا به‌ر چاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
!قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورا‌ی پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م؛
له‌ڕووی ئاسمان به گڕی سوور نوسراوه
!به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكه‌م
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
،با سامدار بێ و پڕ دڕك بێ ڕێی ڕاستم
:مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له‌پشته
!دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم
،من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا؛
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاشم
!زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا
،من ئه‌و دیله‌م كه دیل كه‌ری زۆردارم
دڵی له‌به‌ر گوڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ؛
،تا شڕتر كا كه‌ڵبه‌ی له‌شی زامارم
!خۆی خراپتر له‌ناو خوێنا ئه‌گه‌وزێ
،من سه‌ربازی ئامانجێكم: پیرۆزه
،فیداكاری ڕێگایه‌كم: بێگه‌رده
،ڕه‌نجێك ئه‌ده‌م ڕه‌نجی كه‌سی دڵسۆزه
...!له ڕێیه‌كا بێ‌باك ئه‌مرم: ڕێی مه‌رده
- Artist:Abdulla Goran