به‌ری به‌یانه [Bari Bayana] [Transliteration]
به‌ری به‌یانه [Bari Bayana] [Transliteration]
:به‌ری به‌یانه، ڕووناكه ئاسۆ
!ئاسۆی هیوای كورد، مژده بێ له تۆ
،ده‌نگی بانگ هه‌ڵسا له مزگه‌وتی دێ
.باڵدار هێلانه‌ی خه‌و به جێ دێڵێ
:قاسپه قاسپی كه‌و ئاشكرا ئه‌ڵێ
.كاتی فەرمان هات، كورد نابێ بنوێ
:به‌ری به‌یانه، ڕووناكه ئاسۆ
!ئاسۆی هیوای كورد، مژده بێ له تۆ
!هه‌ڵسه ئه‌ی لاوی نیشتیمانی كورد
!سه‌رده‌می هه‌ڵسان هه‌ركه‌سێ نوست، مرد
پێویستی پیرۆز; به‌ڵام سه‌خت و ورد
!چاوه‌ڕوانته، هه‌ڵسه ده‌ستوبرد
:به‌ری به‌یانه، ڕووناكه ئاسۆ
!ئاسۆی هیوای كورد، مژده بێ له تۆ
،بۆ به‌ختیاری و سه‌ربه‌خۆییی گه‌ل
!له‌گه‌ڵ هاوڕێتا په‌ل بده‌ره په‌ل
،كه‌ی ده‌رچوو تیشكی هه‌تاو له ده‌م كه‌ل
وریا بی، زۆر چاك به‌كاربێنی هه‌ل
:به‌ری به‌یانه، ڕووناكه ئاسۆ
!ئاسۆی هیوای كورد، مژده بێ له تۆ
- Artist:Abdulla Goran
See more