ئامینێ نازەنینێ [Amine nazenine] lyrics
ئامینێ نازەنینێ [Amine nazenine] lyrics
سه‌وزه‌ڵه‌ی چاو ڕه‌ش، سه‌وزه‌ڵه‌ی چاوڕه‌ش،
به‌خوا ڕۆژی ڕه‌ش کردووم، سه‌وزه‌ڵه‌ی چاوڕه‌ش،
کاتێ پرچت لوول ئه‌که‌ی، حاڵم په‌شێوه،
بڵێ کێ ناشێوێنێ ئه‌و تۆڕه و شێوه،
ئامینێ نازه‌نینێ، قه‌د باریکه‌ی لێو نه‌خشینێ،
دوێنێ له ڕێی کانی دیم به قاقا و پێکه‌نینێ،
ئاوڕێکی لێ دامه‌وه، وه‌خت بوو جه‌رگم ده‌ربێنێ،
وامه‌که که‌س با نه‌تبینێ، به‌سیه له‌نجه و پێکه‌نینێ،
ئیشاره‌ی چاوه‌کانت به من ئه‌نوێنێت،
که تۆ خه‌ریکی ئه‌وه‌ی گیانم بستێنیت،
واگیانم دایتێ به‌ڵکوو هه‌ر تۆ بمێنیت،
به‌و مه‌رجه‌ی گوڵێکی سوور له‌سه‌ر گۆڕم بڕوێنیت،
گوڵ و گوڵاڵه و نێرگزی به‌هار،
شۆخی به‌ڕه‌زا و چنوور له نزار،
ئه‌مانه یه‌ک یه‌ک، به‌تۆ ده‌به‌خشم،
تۆش له نازداری خۆت بمده‌رێ به‌شم،
ئامینێ نازه‌نینێ، قه‌د باریکه‌ی چاو نه‌خشینێ،
دوێنێ له ڕێی کانی دیم به‌قاقا و پێکه‌نینێ،
دوێنێ له ڕێی کانی دیم به قاقا و پێکه‌نینێ.
- Artist:Mazhari Xalqi