ئەی گەلاوێژ [Ay Galawej] lyrics

Songs   2024-07-02 08:00:11

ئەی گەلاوێژ [Ay Galawej] lyrics

بە شەو گەشت و گوزاری خاتیرات ھەروەک شنەی شەوبا،

لە ڕۆحی پڕ تەئەسسورما ئەکا سەھرەی خەفەت بەرپا؛

ئەڵێی بەحرێکی قووڵ و مەنگە دنیای پڕ لە بێدەنگی،

بەسەریا ھاژەھاژ ئەڕژێ ئەنینم سۆزی ئاھەنگی!

ھەتا سەر ڕووی زەوی چین چین نەویوە پەردەیی تاری،

لە خۆیشم دیار نییە وێنەی دڵۆپی ئەشکی بێداری!

دڵم وا گێژ ئەدا گەرداوی یەئس و نائومێدیی ڕەش،

مەگەر تۆ بێیتە ئیمدادم، گەلاوێژ، ئەی ستارەی گەش!

مەگەر تۆ، ئەی گەلاوێژ، ئەی بزەی لێوی سەحەرگاھان!

مەگەر تۆ بسرەوێنی قوڵپی ئێشی قەلبی بێ سامان!

لە چاوی تۆوە پرشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم،

ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم!

دەسا ئەی شا ستارە، ئەی گەلاوێژی گەش و تابان

کە ھەڵھاتی بە ئەگریجەت بشۆ چاوی شەوی گریان!

See more
Abdulla Goran more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Goran
Abdulla Goran Lyrics more
Abdulla Goran Featuring Lyrics more
Abdulla Goran Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved