زولفی تار [Zolfî Tarî] lyrics
زولفی تار [Zolfî Tarî] lyrics
که شانه‌ی دا له زولفی تار و ماری
له هه‌ر تایێکی بارێ نافه باری
به دا‌و هه‌ر تارێ بۆ من بۆته مارێک
له پێم ئاڵاوه زولفی تار و ماری
مه‌گه‌ر تۆ بووی به گریه‌م هاتیه خه‌نده
که گوڵ پشکووت به ده‌م هه‌وری به‌هاری
وه‌ره سه‌ر هه‌ردوو چاوم تا بزانن
که وا شیرینه سه‌روی جۆیباری
به به‌ردا زولفی به‌رداوه که تاتا
شه‌وی گێڕا به ڕۆژ باغی هه‌ناری
له‌به‌ر ئاوری ده‌روونمدا ده‌گریێم
به به‌رق ئه‌نگووتووه هه‌وری به‌هاری
کوتم: ئه‌ی تازه غونچه‌ی باغی جه‌ننه‌ت
کوتم: ئه‌ی سه‌روی چین ماهی حه‌ساری
له‌به‌ر شه‌وقی فیراق و ئیشتیاقت
فه‌راقی کرد دڵم تۆقی به زاری
به جارێ بمکوژه، خوێنم بڕێژه
خه‌لاسم که له ده‌ردی ئینتیزاری
برۆی تێکنا به ڕوودا ئاره‌قی ڕشت
له ماهی قه‌وسدا شه‌بنم ده‌باری
وه‌ها شێوا وه‌فایی، دوور له زولفت
له داغی تۆ که هه‌ر گریانه کاری
- Artist:Adnan Karim
- Album:Tavgehek la ishq
See more