Yıllar Utansın [Kurdish [Sorani] translation]
Yıllar Utansın [Kurdish [Sorani] translation]
ئه‌و كێوانه‌ی حه‌سره‌تیان خسته دڵمان و
رێگه‌یان به روومان داخست، با شه‌رمه‌زاربن
ئه‌و رێیانه‌ی ئێمه‌یان لێك غه‌ریب كرد‌و
لێكیان كردین ، با شه‌رمه‌زاربن
كێ ئه‌و عه‌شقه‌ی خسته سه‌ر دهموزاران؟
وا من له به‌خت و قه‌ده‌ریش یاخی بووم
ته‌نانه‌ت ئاوێنه‌كانیش پیر پیشانمان ده‌ده‌ن
ئه‌و ساڵانه‌ی به‌سه‌رچوون و تیایاندا ناژین، با شه‌رمه‌زاربن
گه‌وره‌ترین حه‌سره‌ته كه یارم له‌گه‌ڵ نیه
حیره‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی بێ عه‌شق و سه‌ودا تێده‌په‌ڕێ
خۆ ئه‌گه‌ر دڵ نهپشكووت هه‌ر په‌ژمورده ده‌بێ
لق‌وپۆپی پڕ گوڵ، با شه‌رمه‌زاربن
- Artist:Müslüm Gürses
- Album:Mahsun Kul
See more