ڕانەبێری [Ranebery] lyrics
ڕانەبێری [Ranebery] lyrics
بۆ بێره ده‌چی، له‌نجه‌ولار مه‌که
جاحێڵ به گۆشه‌ی چاو زامار مه‌که
وای گه‌رد و گه‌رد و گه‌ردانه
یارم شه‌معه و خۆم په‌روانه
کوشتومی ئه‌و جووته چاوانه
مهشکۆڵهی شیرت مه‌خه له شانت
نه‌کو ماندووبی دووربێ له گیانت
ئای شۆخی ڕانهبێرگهکهم
گوڕاڵهی ناو مێرگهکهم
هه‌ناو و ڕۆح و جه‌رگه‌که‌م
له ناو ڕانه‌دا که‌م شانه و شان که
که‌م شێت و شه‌یدای باڵات هه‌رزان که
ئه‌ی گیان و گیانی گیانه‌که‌م
هیوای دڵ و ڕهوانهکهم
به فدات بێ سه‌رجه‌م ڕانه‌که‌م
خاوه‌ن ڕان سه‌رگه‌رد ڕێگای ڕانه‌که‌ت
چۆبان به قوربان بانگ کێشانهکهت
ڕاندۆش پێشکه‌ش بێ ڕانه‌که‌م
تۆ بانگ مه‌که ئه‌ی گیانه‌که‌م
گشت ڕانه‌که‌م قوربان ئه‌که‌م
خۆشه‌ویسته‌که‌م ئارامی گیانم
بینایی دیده‌م هیوای ژیانم
چیته له‌سه‌ر چی که‌وتووی به قینا
ته‌نیا جێت هێشتووم له چۆڵی ژینا
شه‌وێ به یادی ژینی ڕابردوو
به یادی گوڵی عومری بابردوو
سه‌رێ بکێشه هه‌وارگه‌ی کۆنه
بڕوانه بزانه تاریکی چۆنه
بزانه مه‌ستی نیمنیگای چاوت
گیرۆده‌ی داوی ئه‌گریجه‌ی خاوت
دوورکه‌وتووه‌که‌ی کۆنه هاوده‌مت
چۆن بووه‌ته یاری دێرینه‌ی خه‌مت
- Artist:Mazhari Xalqi