ناز مەکە [Naz Maka] lyrics
ناز مەکە [Naz Maka] lyrics
نازدار و نازەنینی، ڕوومەت گوڵ و شیرینی
وەنەوشەی ناو پەرژینی، شادی دڵی غەمگینی
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شل وملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدو شۆخ و شەنگی
چاوت ڕەش و خومارە، مووژەت تیری خوونخوارە
عاشق کوژ و غەدارە، دڵ بۆ دووریت بیمارە
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شل وملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدو شۆخ و شەنگی
بۆ تۆ ڕووحم نەماوە، خورد و خاوم خوێناوە
پەڕوباڵم سووتاوە، چیبکەم جەرگم بڕاوە
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شل وملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدو شۆخ و شەنگی
وەی بەینەڵڵا شۆخ و شەنگی.
- Artist:Mazhari Xalqi