لە دوورەوە ڕا [Le Dûrewe Ra] lyrics
لە دوورەوە ڕا [Le Dûrewe Ra] lyrics
لە دوورەوە ڕا بە شنە شنو
خەندەی وشەوە شیعرێکی چاوڕەش
بە ڕێگاوە بوو بێتەوە لامان
دەستێکی گزنگ، دەستێکی تا ژان
پرچی ساماڵ و باڵای قەڵبەزە
پەنجە گەزیزە ئەستێرکی سارین
پڕ پڕ لە خەون و
پڕ پڕ لە بۆنی ئێوارەی بۆکان
لە دوورەوە ڕا کۆترە شینکەیەک
بە گمەی تەڕی بەیانیانەوە
بە ڕێگاوە بوو بێتەوە لامان
ئەو باڵی پەڕەی گوڵ هێرۆی سپی و
ئەم باڵای زەردی ئاوارە بوونو
حەزی نارنجی خۆزگەی خاڵ خاڵ و
چ قژنی سەوزی با ئاسمانەوە
دەنوکی ئەدا لە شوشەی هەوری
ڕەنگ وەنەوشەی سەر دەریاچەی وان
لە دوورەوە ڕا بە خۆیو جانتای
پڕ لە جریوە، پڕ لە دوا ڕۆژو
پڕ لە ئەوینی جەمیلەی دایک و
ئەسرینی خوشک و
پڕ لە پەپولەی ئیلخانی زادە و
پڕ لە سۆراخی ناو جەم و
تمانی سنە و سابڵاخی
پڕیش لە شەوبۆی وەریوی ئاوێ
کچێکی هێما، کچە شمشاڵێ
بە ڕێگاوە بوو بگاتەوە جێ
کچێ لە نەسلی ئەو هەڵاڵانەی
لەسەر بەرد ئەڕوێن
کچێ لە تەخمی ئاوی شەهید و
کچێ لە تۆویی گوڵە هەتاوو
کچێ لە شیعری باخچەکەی سوارە
کچێ یەکەم جار جاوی
لە بێشکەی بەفراو پشکوتو
هەر یەکەم ڕۆژی شازار بە سواری
زستانێ هاتو لەو کێوانەدا
دایە دەست زریان
- Artist:Necmedîn Xulamî