کەویار [Kawyar] lyrics
کەویار [Kawyar] lyrics
ئەی یاری شیرین، ئەی یاری شیرین
ئەی نەونەمامی دەم بە پێکەنین
وەها نەزانی تۆم لە بیرچووە
گڕی دڵداری جاران کزبووە
کەویار، کەویار، خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد، کەو ڕەفتارێکی
قەد باریک و باڵا بەرز، نەونەمامێکی
هیچ بەندیخانە و ئێش و ئازارێ
یادت لە دڵما دەرناکا تاوێ
بەڵام لە دەوری شوومی وەهادا
باخی دڵداری هەرگیز بەرنادا
کەویار، کەویار، خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد، کەو ڕەفتارێکی
قەد باریک و باڵا بەرز، نەونەمامێکی
وەرە باببین بە هاوڕیێ گیانی
هاندەری یەکبین بۆ کامەرانی
هەتا ئامانجی گەل دەسگیر ئەبێ
هیچ نەبێ دڵمان، لای یەک ژیر ئەبێ
- Artist:Mazhari Xalqi
See more