گوڵی پاراو [Guli Paraw] lyrics
گوڵی پاراو [Guli Paraw] lyrics
چنووری پای شەتاوان سووره هەڵاڵەی ساوان
وێنەی زوڵف و گۆناتن تاقه نازداری باوان
بەخوا جوان و شیرینه ڕوو بەخاڵ و لێو نەخشینه
له ناو باخ هاتەوه له من تۆراوه
بۆ ناو ڕان هاتەوه بۆچی گۆڕاوه
یاری نازدار هێزی هەناوەکەم
گوڵی نەوڕەست خونچەی شەکاوەم
بەخوا جوان و شیرینه ڕوو بەخاڵ و لێو نەخشینه
ئەی نەو بووکی کوردستان
سەرده لیلەی چاو مەستان
هەسته دەستی یەک بگرین
بچین بۆ سەیری کوێستان
بەخوا جوان و شیرینه ڕوو بەخاڵ و لێو نەخشینه
له ناو ڕان هاتەوه یاری نازدارم
بەلەنجەو لارەوه یاری غەم خۆرم
مانگی تابان شەوی پەژارەکەم
تەنیا هەوای دڵەی هەژارەکەم
بەخوا جوان و شیرینه ڕوو بەخاڵ و لێو نەخشینه
- Artist:Mazhari Xalqi
See more