دایه گیان [Daye Giyan] lyrics
دایه گیان [Daye Giyan] lyrics
دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ
زۆر بگریه دایه گیان! فرمێسكی خوێنینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزووی ژینم له خاكا خەوتووه
خاكی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووه
دامەنیشه دایه گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا به! بەسیەتی! بۆ دەنگی دەرگا مەگره گوێ
دایه گیان! سوێندم به فرمێسكی گەش و ئێشی دڵت
دایه گیان! سوێندم به جەور و مەینەتی بێحاسڵت
من دەمێكه جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی كردووم خەمی دەسكورتی و ڕەنگزەردی گەل
من كوڕی كوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایه گیان
كۆتری خوێنینپەڕی باخی وڵاتم دایه گیان
هەر وەكوو بێگانەیێ دڵ پڕ له ناكامی و گرێ
لەم هەموو دەسته، نەبوو دەستێ كه بێ و دەستم گرێ
من له شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانه خۆم
كۆتری كوژراوی ڕێگای لانه خۆم، بێلانه خۆم
دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ
زۆر بگریه دایه گیان! فرمێسكی خوێنینم دەوێ
دایه گیان! ئەو كیژه وا ئەتویست به بووكی تۆ ببێت
خۆت بده پیشانی جارێ، با به هیوای من نەبێت
تاكوو بتبینێ كه ڕەشپۆشی له سەر تا پاتەوه
بەڵكوو بڕوا، دڵنیا بێ و من له بیرەو باتەوه
دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ
زۆر بگریه دایه گیان! فرمێسكی خوێنینم دەوێ
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Arezuy Bînînî Tom Kird