ژیان جوانترە [Zhyan Jwantra] lyrics
ژیان جوانترە [Zhyan Jwantra] lyrics
ئەڵێن تەمەن زۆر کورتە
بەشی خۆشەویستی ناکات
ئەی بۆ ڕقمان لەیەکتربێت
کە خواش حەزی لێ ناکات
لێبووردەبە، بەخشندەبە
دنیا ئاوا جوانتر ئەبێ
با هاریکاری یەک بکەین
خۆ چی ئەبێ ئەگەر وابێ؟
خۆت ڕابێنە، خۆشی بێنە
با خۆر لە چاوتا ئاوا نەبێ
دڵی هەموو کەس خۆش بکە
بەخەندەیەکیش بێ هیچ نەبێ
ئەڵێن تەمەن زۆر کورتە
بەشی خۆشەویستی ناکات
ئەی بۆ ڕقمان لەیەکتربێت
کە خواش حەزی لێ ناکات
ڕۆحت بچوک، گەورە نەبێت
خۆ بە زل زانی هیچ نیە
دڵی بێ ڕەحم و بەزەیی
هیچ کاتێ جوانی تیانیە
خۆت ڕابێنە، خۆشی بێنە
با خۆر لە چاوتا ئاوا نەبێ
دڵی هەموو کەس خۆش بکە
بەخەندەیەکیش بێ هیچ نەبێ
ئەڵێن تەمەن زۆر کورتە
بەشی خۆشەویستی ناکات
ئەی بۆ ڕقمان لەیەکتربێت
کە خواش حەزی لێ ناکات
- Artist:Hamid Osman
See more