بگەڕێوە [Bgarrewa] lyrics
بگەڕێوە [Bgarrewa] lyrics
بگەڕێوە ئیشقی پاکم، وا من بێ تۆ پەرێشانم
بگڕێوە، خۆت بمبینە بۆ ڕابڕدوو پەشیمانم
تۆ بۆ جارێ بمبورە، زۆر شت گۆڕا بە نەزانی
هەر لە ئێستا هەتا مردن هاوڕێگەتم بێ باکانە
خۆزگە دەخۆم بۆ ڕۆژانی بە ئاسانی لە دەستم چووی
وەکوو خەون و وەکوو خەیاڵ، هەرچیم هەبوو لە دەستم چوو
ئاخر تاوانی من چی بوو، جگە لەوەی تۆم خۆش ئەویست
ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست
ئاخر گیانە بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە
من تەمەنم بەسەر چوو، ئەشق بێ تۆ خەزانە
هێندە گریام، کە فرمێسکیش لە چاوانما دابڕاوە
بێ تۆ ژیانم بەسەر چوو، چیتر هەناسەم نەماوە
بۆچی ئەڕۆی بەجێم دێڵی، نازانی چەند بیرت دەکەم
یادی ئەشق و خۆشەویستی ڕۆژانی ڕابڕدووت ئەکەم
ئاخر بۆچی وات لە من کرد؟ کۆشکی ئیشقی خۆت خراپ کرد
لە ئێستاوە هەتا مردن منت لە خۆت جیا کرد
خۆزگە دەخۆم بۆ ڕۆژانی بە ئاسانی لە دەستم چووی
وەکوو خەون و وەکوو خەیاڵ، هەرچیم هەبوو لە دەستم جوو
ئاخر تاوانی من چی بوو، جگە لەوەی تۆم خۆش ئەویست
ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست
ئاخر گیانە بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە
من تەمەنم بەسەر چوو، ئەشق بێ تۆ خەزانە
هێندە گریام، کە فرمێسکیش لە چاوانما دابڕاوە
من ژیانم بەسەر چوو، چیتر هەناسەم نەماوە ..
- Artist:Hamid Osman