خۆزگە [Xozga] lyrics

Songs   2024-12-27 17:21:02

خۆزگە [Xozga] lyrics

خوایە ئەبێ  ئێـستا کێ ماچی بکا؟

خوایە ئەبێ ئێـستا کێ بۆنی بکا؟

خــوایە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنێ؟

ئەو کاڵە مەمکانەی هی من بوون دوێنێ

خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ

پەنجەی بەناو قژیا ئەگێرێنێ

لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێــنێ

دوگمەی سوخمەی یەک یەک لێک ئەترازێنێ

خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیڕووژێنێ

دەست بەو ڕانە نەرمانەی دێنێ

ڕازی دل بە گوێیدا ، دا ئەچڕپێنـێ

ئاخۆ ئەبێ ئێـستا کێ پێی شاد بێ؟

ئاخۆ ئەبێ ئێـستا منی لەیاد بێ؟

یادی دێرین بیباتەوە دوێنێ

لالالا لالالالالا لالالا لا لا لا لالا!

دەردی دڵ گرانە ، بێدەرمانە

ئاخر ئەوەیە دەست لێکبەردانە

دنیا هەر وا بووە و هەر واش ئەمێنێ

بەختەروری تا سەر بۆ کەس نامێنێ!

See more
Homar Dzayi more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Classical
  • Official site:
  • Wiki:
Homar Dzayi Lyrics more
Homar Dzayi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved