ئاواته مه‌خمه‌ڵیه‌كان [Awate Mexmeliyekan] lyrics
ئاواته مه‌خمه‌ڵیه‌كان [Awate Mexmeliyekan] lyrics
بریا سه‌وزه گیای به‌هار بوام
ئێواران پێش رۆژئاوا
ئه‌و كچه جوانه به‌رخه‌وانه
له‌سه‌رم راكشابوا
بریا من سروه‌ی به‌یان بوام
لێوی تۆم فێنك ده‌كرد
بریا من هه‌وای ئاسمان بوام
خۆم به‌ناو ده‌متا ده‌كرد
بریا من ئاوی رووبار بوام
ده‌مشت له‌شولاری تۆ
بریا من سوخمه و شه‌ڵوار بوام
ده‌ممژت جێی هه‌ستیاری تۆ
بریا من ئاوێنه بوام خۆت
ده‌گۆڕی له‌به‌ر چاوما
جه‌سته‌ی جوانت هه‌ڵده‌گیرا
له‌ناو هه‌ست و هه‌ناوما
بریا من په‌ڕه‌سێلكه بوام
له بنمیچی ماڵی تۆ
هێلانه‌ی خۆم داده‌به‌ستا
چاو له دانه‌ی خاڵی تۆ
شه‌و و رۆژ ته‌وافم ده‌بوو
به ده‌وری به‌ژن و باڵات
ساڵانه دوو حه‌جم ده‌بوو
له ماڵی خوا و ماڵی تۆ
بۆچ ئه‌م خه‌ونه مه‌خمه‌ڵییانه‌م
بۆ لێم نابن به راستی
تا ئه‌و مه‌مك و سمت و رانه‌م
بوگشیبایه به ده‌ستی
بۆچ ژیان هێنده به غه‌مه
بۆچی یه‌ك خۆشیم نه‌دی
خۆ هیوای من ساده و كه‌مه
ده‌با جارێك بێته دی
- Artist:Homar Dzayi
- Album:Serdemî Barok