سکاڵا [Skala] lyrics

Songs   2024-07-02 22:52:36

سکاڵا [Skala] lyrics

قوڵپى گریانى من ئه‌مشه‌و

له‌گه‌ڵ ئازارى دڵ، كۆتایى نایه‌

ئه‌وكه‌سه‌ى ڕێگه‌ى عه‌شق بگرێ

به‌هارى بێ بارانه‌، پایز بۆ ئه‌و رێگایه‌

ئه‌ى خودایه‌ ڕه‌حمێ، به‌ دڵه‌ى پڕ ئازارم

غه‌یرى تۆ شك نابه‌م، بۆ ناڵه‌و هاوارم

چ ده‌ردێكه‌ ئه‌مڕۆ، منى زنجیركردووه‌

چ ئاهێكه‌ ئێستا، منى پێوه‌ند كردوه‌

بێ كه‌س و بێ هاوده‌م، تاریكه‌ ژیانم

بێ كه‌س و بێ هاوده‌م، تاریكه‌ چاوانم

گڕوتینى هه‌ناسه‌ى من، وه‌ك پشكۆ گه‌رمه‌

پایز له‌گه‌ڵ گه‌ڵا وه‌رین، هاوڕێى سه‌فه‌رمه‌

له‌ ئازارى برینى جه‌سته‌م ، ده‌نگم ده‌رنایه‌

كوا ئه‌وشۆخه‌ى وێڵى ئه‌وبووم ، بۆم بكا لاى لایه‌

ده‌با ئێستا منیش، دوا پێكت بنۆشم

خۆ من بێ مه‌ى هه‌رده‌م، خه‌یاڵ و سه‌رخۆشم

See more
Paywand Jaff more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Paywand Jaff Lyrics more
Paywand Jaff Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved