ڕیشه‌ی دڵ [Rîsey dil] lyrics
ڕیشه‌ی دڵ [Rîsey dil] lyrics
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ،
بڵێ موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بوومه تاری تۆ،
به‌چاوت که‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له من به‌ربوو،
سوپهندم هه‌ر بسوتێم چاکه من بۆ چاوه‌زاری تۆ،
عه‌زیزم ڕوحی شیرینم له من بۆچی که‌ناری تۆ،
وه‌ره سه‌ر هه‌ردوو چاوی من کهسهروی جۆبیاری تۆ،
نه‌خۆشی چاوه‌کانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌بوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌که‌ر باری له زاری تۆ،
له لایێک تاره داوی دڵ له لایه‌ک ماره قه‌سدی سه‌ر،
چ سیحرێکه عه‌جه‌ب ماوم له زوڵفی تار و ماری تۆ.
- Artist:Adnan Karim
- Album:Wefayî
See more