پەیامی من [Peyami min] lyrics
پەیامی من [Peyami min] lyrics
په‌یامی من به گوێی ئه‌و دولبه‌ره نازداره ڕاناگا
نه‌سیم بێ‌سیم ده‌بینێ شل ده‌بێ، به‌م کاره ڕاناگا
گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره دێمه دیتنت ئه‌مما
له کورتیدا ته‌مه‌ن، وا دیاره به‌و دیداره ڕاناگا
وه‌کوو په‌روانه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره ڕاناگا
نه‌خۆش و ده‌رده‌دار و دڵ بریندارم، په‌رستارێک
به حاڵی ئه‌م دڵه پڕ ژان و پڕ ئازاره ڕاناگا
ده‌که‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هێز و گوڕێکتبێ
ده‌نا جوانێک به‌ده‌ردی ئاشقی بێچاره ڕاناگا
ده‌بێ بولبول له‌من فێر بێ غه‌زه‌لخوێنی، به‌ڵام چیبکه‌م
گرفتارم، چریکه‌م به‌و گوڵ و گوڵزاره ڕاناگا
په‌یامی من به گوێی ئه‌و دولبه‌ره نازداره ڕاناگا
نه‌سیم بێ‌سیم ده‌بینێ شل ده‌بێ، به‌م کاره ڕاناگا
گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره دێمه دیتنت ئه‌مما
له کورتیدا ته‌مه‌ن، وا دیاره به‌و دیداره ڕاناگا
- Artist:Adnan Karim
- Album:Shney Ba