Ota Uyning Ostonasi [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-10-05 11:48:22

Ota Uyning Ostonasi [Kurdish [Sorani] translation]

کچەکان بە برۆ ڕەشەکانیانەوە شۆخ و شەنگن کاتێ گەورە دەبن

کچەکان وەکو بەردن کاتێ لە بەردهاوێژەوە هەڵدەدرێن

یاخود خۆیان وەك فرمێسک وان لەچاوی کەس و کاریان؟

خەڵك دەڵێن ئەمانە هەموو سەمەرەی قەدەرن

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی باوك

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی دایك

ئاسان نییە چاودێری خونچەیەك بکەیت تا دەبێتە گوڵێك

لە ڕێگاکاندا ڕاکەی بە دەوریا تاکو بیپارێزی

وە ئێستا چۆن دڵت دێت دڵی بشکێنیت؟

ژوورەکەی هەر دەمێنێت، بەڵام هیچ دەستکاری ناکرێت

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی باوك

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی دایك

لەمەولا ناتوانن بایەخی پێ بدەن و

دڵی خۆش بکەن بەو رادەیەی کە پێشتر پێیدراوە

لەگەڵی دانانیشن و لە حاڵی ناپێچنەوە بۆ ئاسودەکردنی دڵەکانیان

.لەنێو دڵەکانیاندا دەنگێك هەیە و دەڵێت'' لێمان گەڕێن دڵخۆش بین

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی باوك

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی دایك

ماڵئاوایی کردنی کچ، بەئازارە وەکو دەرکێشانی دڕکێك لە قوڵایی دڵەوە

تەنیا ئەو یارییانە لەدوایا بەجێ دەمێنن کە یاری پێیان کردووە

ئەی خانووەکە دڵی کچەکەت خۆش بکە

وا دیارە ئەوە چارەنووسی هەموو کچێكە

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی باوك

خوات لەگەڵ بێت بەردەرگای ماڵی دایك

مانگ لە ئاسماندا خۆی تەواو دەرخست

وە کچەکەشمان بوو بە هاوسەرێك

ببە بە شاژن، لەو شوێنەی کە

گوزەری ژیانتی تیادەکەی

با ئەو دوو هاوسەرە بەختەوەر بژین

See more
Farhod va Shirin more
  • country:Uzbekistan
  • Languages:Uzbek
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Farhod va Shirin Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved