مانگی ڕوخسار [Mangî Roxsar] lyrics
مانگی ڕوخسار [Mangî Roxsar] lyrics
له په‌رچه‌متایه دڵ شانه‌ی مه‌که لانه‌ی مه‌شێوێنه
له‌گه‌ڵما گیانه‌که‌م! تووبی خوا ئه‌م جه‌وره مه‌نوێنه
خوانه‌کرده نه‌ک بگرێ هه‌ناسه‌م مانگی ڕووخسارت
له‌سه‌ر ماچێ دڵی ئه‌م به‌نده پره‌ی خۆت مه‌ڕه‌نجێنه
نه‌کا بۆ خزمه‌تی ئه‌و شۆخه چووبێ دڵ ئه‌مان یاران!
سۆراخێ که‌ن، له سینه‌مدا ده‌مێکه بێ سه‌روشوێنه
له داوی په‌رچه‌می ئه‌و شۆخه‌دا زه‌حمه‌ت دڵم ده‌ربێ
سه‌راپا هه‌ر شه‌که‌نج و پێچ و تاب و حه‌ڵقه و چینه
زه‌مانه مه‌یلی سه‌رده گه‌ر له‌گه‌ڵما نێ نییه باکم
شکور یارم له‌گه‌ڵما مه‌یلی وا گه‌رمایی هاوینه
قسه‌ی عه‌شقی من و تۆ داستانێکه نییه وێنه‌ی
نه‌وه‌ک مه‌جنون و له‌یلایه نه‌وه‌ک فه‌رهاد و شیرینه
له په‌رچه‌متایه دڵ شانه‌ی مه‌که لانه‌ی مه‌شێوێنه
له‌گه‌ڵما گیانه‌که‌م! تووبی خوا ئه‌م جه‌وره مه‌نوێنه
- Artist:Adnan Karim
- Album:Habiba
See more