ماچ [Maç] lyrics
ماچ [Maç] lyrics
لێوت بنێ بە لێومەوە با زمانی ئەشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم با زمانی ئاگر فێر بم
با لە نێوان لێو و پەنجە هەناسەیەک وچانێ بەم
بە بۆنی گوڵ کە چین چینە لەسەر سینەو سەرخەوێ بەم
تۆ تروسکەی ئەو چاوانەت دییەم پڕکە لە ڕۆشنایی
تۆفانێکم لە دڵدایە بمبە ڕۆخی دڵنیایی
تۆ ئەو عەترەی لە سینەتە وەک شەماڵی بە گوڵاوە
تۆ ئەو جوانییەی لە باڵاتە چەشنی ئاگر بە شاڵاوە
وەک ڕێحانە لە دێراوی خۆشەویستی ئەوینم نێ
بەو لێوانەو لێوانم کە لە تامی ژین لە ژینم نێ
دەی گوڵەباخ تا ئێوارە لە تاریکی ماڵی دوورە
لە کۆشم نێی بێمانایە چپە و ڕازت ماڵی دوورە
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Hajey Xozge
See more