کۆچی کوردان [Kochi Kurdan] [Transliteration]
کۆچی کوردان [Kochi Kurdan] [Transliteration]
کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە ڕ ێی شارانەوە
ڕۆژ بە باری قورس و برسی شەو لە بەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێ خواس سەر بە کۆسارانەوە
ڕێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێ پەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی ھەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێ ھەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە
- Artist:Adnan Karim
See more