Il conformista [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-09-28 08:14:34

Il conformista [Kurdish [Sorani] translation]

من مرۆڤێکی نوێم

هێندە نوێ کە

دەمێکه ئیدی

فاشیست نیم

من زۆر هەستیار و مرۆڤدۆست

ڕۆژهەڵاتناسم.

پێشتر لایەنگری

بزووتنەوەی ساڵی ٦٨ بووم

نۆستالیژیک

ئێستە ماوەیەکە

ژینگەپارێزم

چەند ساڵ پێشتر بە خۆشحاڵییەوە

هەستم دەکرد

وەک خەڵکانی دی

سۆسیالیستم.

من مرۆڤێکی نوێم

بێگومان

بە زمانێکی باڵا

دەبێ بڵێم

پێشکەوتنخوازم

هاوکات لیبراڵیستێکی دژەڕەیسستم!

من زۆر باشم، من چالاکی مافی ئاژەڵانم

ئیدی ئیگزێستانسیاڵیست نیم

بەم دواییانە کەمێک پێچەوانەی ڕەوتەکە دەجووڵێمەوەو فێدراڵیستم

خۆگونجێنەرەکە

ئەو کەسێکە کە

لەگەڵ بەرەی

براوەیە!

خۆگونجێنەرەکە

وەڵامی ڕوون و باشی پێیە کە تێکەڵەیەکە

لەهەمووباوەڕەکان

هەمیشە

دوو-سێ ڕۆژنامە لە بندەستیدایە،

بۆ کاتێ کە

پێویستی بە تێڕامانە.

ڕوونتر بڵێم: ئەو وەک هەلپەرستێک

بیردەکاتەوە.

ئەو هەمیشە "گونجاو"ەو لە بەهەشتی خۆیدا دەژی.

خۆگونجێنەرەکە

مرۆڤێکی هەمەلایەنەو

بەبێ بەرەنگاری

هەنگاو دەنێت.

خۆگونجێنەرەکە

هاوتای ڕەوتی ئاو دەجووڵێ و خۆی گونجاندووە.

ئاژەڵێکی ئاساییە

کە لەگەڵ

"وشە و گفتوگۆکان"ی ئەوانی دیکەدا دەژی.

خەونەکانی

لە خەوی ئەوانی دیکەوە

دێتە دەرێ.

جەژنی ئەو کاتێکە کە

لەگەڵ هەموو جیهاندا

لە ئاشتیدا بێ و

کاتێ مەلە دەکات

ڕێی کراوە بێ.

خۆگونجێنەرەکە

خۆگونجێنەرەکە

من مرۆڤێکی نوێم!

لەگەڵ ژناندا

پێوەندییەکی

پتەوم هەیە،

من فێمێنیستم!

هەمیشە بەردەست‌و

گەشبینم،

من ئەورووپاییم!

هەرگیز دەنگم بەرزناکەمەوە، من ئاشتیخوازم

پێشتر مارکسیست و لینینیست

پاشان نازانم چۆن

لە پڕ بووم بە

کاسۆلیکێکی کۆمۆنیست!

خۆگونجێنەرەکە

باش تێنەگەیشتووە

کە لە تۆپ باشتر

بەهەوادا دەچێ!

خۆگونجێنەرەکە

باڵۆنێکی هەواییی

پەرەسەندووە کە فووی

زانیاریی تێکراوەو

لەو جۆرەیە کە

لەبەرزییەکی کەمدا

دەفڕێ.

بەیەک پەنجە جیهان لەمس دەکات، هەست بە لێهاتوویی دەکات و دەژی،

هەر ئەمەندە بۆ ئەو

بەسە.

دەبێ بێژم کە ئەو زۆر لە هەموومان دەچێ!

خۆگونجێنەرەکە

خۆگونجێنەرەکە

من مرۆڤێکی نوێم

هێندە نوێ کە

لەیەکەم بینیندا

سەرنجی هەمووتان ڕادەکێشم.

من خۆگونجێنەرێکی نوێم.

See more
Giorgio Gaber more
  • country:Italy
  • Languages:Italian
  • Genre:Rock 'n' Roll, Singer-songwriter
  • Official site:http://www.giorgiogaber.it/
  • Wiki:http://it.wikipedia.org/wiki/Giorgio_Gaber
Giorgio Gaber Lyrics more
Giorgio Gaber Featuring Lyrics more
Giorgio Gaber Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved