گه‌شتی هه‌ورامان [Gashti Hawraman] [Transliteration]
گه‌شتی هه‌ورامان [Gashti Hawraman] [Transliteration]
کۆمه‌ڵه شاخێک سه‌خت و گه‌ردن که‌ش
ئاسمانی شینی گرتوه‌ته باوه‌ش
سه‌رپۆشی لوتکه‌ی به‌فری زۆر سپی
به دارستانی ره‌ش ناودۆڵی کپی
جۆگه‌ی ئاوه‌کان تیایا قه‌تیس ما‌و
هه‌ر ئه‌ڕۆن ناکه‌ن پێچی شاخ ته‌واو
هاواروهاژه‌ی که‌فچڕینی چه‌م
بۆ ته‌نیای شه‌و لایه لایه‌ی خه‌م
توله‌رێ باریک توناوتون پشکن
رێبوار ئه‌خاته ئه‌ندێشه‌ی بێ بن
ناو رێگا ته‌ق ته‌ق لاڕی به‌ردی زل
که هێشتا گه‌ردون پێی نه‌داوه تل
گا سه‌ره‌وژووره گا سه‌ره‌وخواره
تاڵی و شیرینی دنیای رێبواره
- Artist:Abdulla Goran
See more