Emşew Hatum Legelt Aşt Bbmewe [Transliteration]
Emşew Hatum Legelt Aşt Bbmewe [Transliteration]
ئه‌مشه‌و هاتوم له‌گه‌ڵت ئاشت ببمه‌وه
ئه‌مشه‌و هاتوم گره‌و له عه‌شق به‌رمه‌وه
گیانه له دوای ته‌مه‌نی جودایی درێژ
ئه‌وه‌هاتووم وه‌کو مۆم له عه‌شقت بتوێمه‌وه
هاتوم بۆبه‌رده‌رگات ده‌رگام لێبکه‌ره‌وه
له‌ده‌رگا راوه‌ستام زه‌نگم لێدا
له‌کوچه‌ی عه‌شقێکی چۆل بێ ده‌نگدا
هیچ ده‌نگێک هیچ ره‌نگێک وه‌لامێک نه‌بوو
به‌ڵام چاوه‌رێ بووم له نیوه‌شه‌و دا
ئاخۆ خودا که‌ی دێته‌وه یار
ره‌حمێک که به دڵ عاشقی هه‌ژار
نیوه‌شه‌وه دونیا بێده‌نگه
چاوه‌روانم من له نێو کوچه‌و شار
له‌ناکاو دیم له‌په‌نجه‌ره‌ی یار
مۆمێک داگیرسا چرای دوو دڵدار
دیم ئه‌وه یارم به‌بێ ره‌حمانه
له‌گه‌ل یه‌کی تر مه‌ست و حه‌یرانه
- Artist:Ziad Asad
See more