Peşîmanm lyrics
Peşîmanm lyrics
پەشیمانم لە دڵداری
سووتاوم لەدەست خەموو ئازاری
پەشیمانم کە تۆم ناسی
دڵم دا بەتۆ زۆر بە کەساسی
نەعلەت لەو ژیانەی تۆی بەمن ناساند
درەختی خۆشەویستیت لەدڵم دا چەقاند
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بووی هاوارە دەرهەق بە ژینم
نازانم چۆن باوەڕم پێت کرد
گیانم قوربانی خاکی بەر پێت کرد
بەقسەی شیرن منت فریو دا
تا ئەو دڵەی من بەجارێ شێت کرد
ئاخر تۆ مانای ئیشقت نەزانیوە
وەفا و سۆزی کوردانت هەرگیز نەدیووە
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بووی هاوارە هەق بە ژینم
ڕۆژێ دادێ پەشیمانی
لە داستانی دڵ هیچت نەزانی
من ئاشقی تۆم تۆش ئاشقی خۆت
باوەڕم پێت کرد کوێر بووم نەمزانی
ڕۆژێ دادێ خۆشەویستی دەت سووتێنێ
فرمێسک و خەم لەچاوت دەبارێنێ !!
- Artist:Ziad Asad
See more