چاوەكانت [Chawakant]

Songs   2024-12-24 13:39:32

چاوەكانت [Chawakant]

چاوەكانت بێدەنگ ئەدوێن

نیگاكان زۆر شت ئەڵێن

ئەوەی بە دەم نایدركێنی

ئەوەی لات بۆتە نهێنی

هەركاتێ‌ سەرنجیان ئەدەم

ئاشكرا لێیان تێئەگەم

چاوەكانت جوتێ‌ چران

بۆ رووناكی رێم هەڵكران

لەرێی سەختی بەرەو ژووردا

بە شوێن هیوای بەرز و دووردا

نیگایان وزە و تینمە

تێشوی سەفەری ژینمە

چاوەكانت جوتێ‌ خۆرن

وان بە ئاسمانی دڵەوە

سروشتیش تینی لێ‌ دزیوە

وان بە روومەتی گوڵەوە

گولیش بۆیە پێكەنیوە

خەندەی لە لێوت دزیوە

See more
Ibrahim Xayat more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:
Ibrahim Xayat Lyrics more
Ibrahim Xayat Featuring Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved