ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا [Eme gianekin le du ceste da] lyrics
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا [Eme gianekin le du ceste da] lyrics
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ، لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە
ئێمە پەروەردەی، یەک خۆڵ و ئاوین
بۆ یەک مەبەست و بۆ یەک پێناوین
لەناویەکترا تواوینەوە
ڕێبواری یەک ڕێین، جیا نابینەوە
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ، لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە
پەیمانمان داوە، تا لە ژینا بین
بۆ تەنیا ساتێک، بێ یەکتر نابین
ئەگەر لەو دنیاش زیندووبینەوە
هەر وەکوو یەک ئەگرینەوە
- Artist:Ibrahim Xayat
See more