عەشقی خودایی [ashqi xudayi] lyrics

Songs   2024-11-07 08:02:10

عەشقی خودایی [ashqi xudayi] lyrics

ئاگرێ لە دەروونما ڕازێکی سەوداییە

بومە سۆفی خەڵوەتی ئەو عەشقە خوداییە

چاوم بینایی نەما کەچی هەر چاوەڕێتە

ڕێگای تۆ ئەگرمە بەر دایم سەرم لە ڕێتە

یەکێ پێم ئەڵێ دەروێشە یەکێ پێم ئەڵێ شێتە

من خۆم بێ لانەم کەچی ئەم دڵەم لانە و جێتە

دەروونم بۆتە دیلی زیندانێکی ئەبەدی

بووم بە وەلی دێوانە کەچی هەر شەمم نەدی

ئەوەندەم ئازار نۆشی تەمەنم بوو بە زریان

باسی بەسەرهاتی من بۆتە وێردی سەر زمان

See more
Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved