دەردت لە گیانم [Dardit la gyanim] [Transliteration]

Songs   2024-12-21 06:09:05

دەردت لە گیانم [Dardit la gyanim] [Transliteration]

رولەی خوشەویست، بینایی چاوم

هیزی ئەژنوم و هیوای ژیانم

هەتا دیتەوە هەر چاوە ریتم

هەلورکی منالیت، هەر را دەژەنم

لای لای نەمامی ژیانم، من وینەی باخەوانم

بە دل چاودیریت دەکەم، بخەوە دەردت لە گیانم

هەی لایە لایە لایە، کورپەی شیرینم لایە

بنوە تاکو سبەینی، مژدەی ئاواتم دینی

ئەی بەرخولەی شیرینم، ئاواتی هەموو ژینم

شەوی تاریک نامینی، تیشکی روژ دیتە سەری

هەی لایە لایە لایە، کورپەی زور شیرینم لایە

بنوە ئاسو رووناکە، دیارە وەک روژ رووناکە

هەی لایە لایە لایە، کورپەی جوانم لایە

سەد خوزگە بەو خوزگایە، دایکی تو لیرە بوایە

See more
Mazhari Xalqi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Mazhar_Khaleqi
Mazhari Xalqi Lyrics more
Mazhari Xalqi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved