وەرە یارم [Wara Yarm] [Transliteration]
وەرە یارم [Wara Yarm] [Transliteration]
وەرە یارم ، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەو چرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی خەج ، وەرە ئەی خاتو زینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
شیعر: هێمن موکریانی
- Artist:Nasir Rezazî
- Album:Wey Zara
See more