سەدەی 20 [Saday 20/ Herne Peş] [Transliteration]
سەدەی 20 [Saday 20/ Herne Peş] [Transliteration]
سەدەی بیستەمە کوردە دە تۆ ڕاپەڕە
تەواوی مێژووت بە خوێن سەرپەڕە
تەواوی گەلان هەموویان سەربەخۆن
لە کوردستانا زۆردار خوێنمان دەخۆن
زانابین, تێکۆشین دەور و دەوری ئێمەیە
وڵات چاوەڕێی شۆڕشی ئێمەیە
لە داوی شۆڕش خۆت بگرە ئەی کرێکار
ئەتۆی دەچێژی زیلەت و ئیش و کار
بە هیمەتی تۆ کرێکار و جوتیار
بەسە دواکەوتن ، دەست بەسەر و هەژار
زانابین تێکۆشین دەور و دەوری ئێمەیە
وڵات چاوەڕێی شۆڕشی ئێمەیە
لە درێژایی مێژوو نەمدی ئاڵاکەمان
بە خەیری دواکەوتن، چەوسانەوەی گەلمان
هەزاران شەهید لە ڕێگای ئازادی
گیانیان فیدا کرد تا ئامانجیان بێتە دی
- Artist:Jamal Mufti
See more