ئه‌گه‌ر هاتی، ته‌نیا وه‌ره [Agar Hati, Tania Wara] [Transliteration]
ئه‌گه‌ر هاتی، ته‌نیا وه‌ره [Agar Hati, Tania Wara] [Transliteration]
ئه‌گه‌ر هاتی، ته‌نیا وه‌ره
ئه‌و بارانه په‌ستم ئه‌کا
که ره‌شه‌بای له‌گه‌ڵا بێ
په‌ست ده‌بم
به‌و گوڵه گه‌نمه‌ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشابێ
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات
ئەگه‌ر هاتی، ته‌نیا وه‌ره
بێ ره‌شه‌با و بێده‌نگ وه‌ره
ئه‌ی گوڵه گه‌نمی زێر کفتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره
هه‌روه‌ک له ناو دڵما ته‌نیای
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه
دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه بۆ چای
ئەگەر هاتی بێدەنگ وەرە
ئەو هاتنە پەستم ئەکا
کە گریانی لەگەڵدا بێ
پەست ئەبم بەو چەمە شێتەی
لەگەڵ بەرددا
هەناسەیان تێکەڵ بووبێ
ئەی ڕووباری بێ کەنارم
ئەگەر هاتی هێمن وەرە
بێ شەپۆل و گێژەنگ وەرە
ئەی دارستانی قژ سەوزم
ئەگەر هاتی بە دڵ وەرە
هەر وەک لە چاوما بەدڵ هەی
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه
دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه بۆ چای
عەبدوڵڵا پەشێو
- Artist:Sherko Talib
See more