ئەوینستان [Awinstan] lyrics

Songs   2024-11-27 02:10:46

ئەوینستان [Awinstan] lyrics

لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم

بۆ ئەوەی هەستم دەربڕم ووشە نەما پەی پێ نەبەم

چیم هەیە من بێ لە عەشق و چەپکێ هۆنراوە بەولاوە

لە کۆڕی ئەویندارانا سەرکردەی عاشقانم ناوە

چی ئاواز و سۆزی گەرمە هەرهەمووی بۆتۆ ووتراوە

ئەو دێڕەی ناوی تۆ ئەبا لە پەڕەی دڵم نووسراوە

من خەڵكی ئەوینستانم باکم نیە لە ژیانا

تەمەن ئەکەم بە قوربانی یەک هەناسە لە جێژوانا

بۆیە دەنگ و سەدای خۆمم هەمووی لە پێناوتا دانا

ئەمزانی ژیان بێ ئەوین نیەتی ئەرزش و مان

See more
Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved