زهمانه [Zemane] lyrics
زهمانه [Zemane] lyrics
بۆچ زەمانە هەر لەگەڵما مەیلی غەدداری هەیە
بۆچ فەلەک دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری هەیە
زاڵمە بێ مروەتە خەسمی کەسانی عاقڵە
فیتنەیە ئەو کافرە هەر مەیلی خونخواری هەیە
من نەخۆش و خەستە و زارم لە ڕۆژێکۆ کە وا
چاوی مەخمووری نیگارم مەیلی بیماری هەیە
من خەیاڵی گەردنی ساقی و مەی و بادەم بەسە
خواجە هێند بێ عەقڵە هەر دەردی جلوباری هەیە
تەرکی دین و مەزهەبم کرد من کە دیم زوڵفی نیگار
حەڵقە حەڵقە و پێچ پێچە شکڵی زونناری هەیە
تەرکی کە توخوا ڕەفیقیی زاهیدی بێ عەقڵ و هۆش
چونکە ئەو شێت و نەزانە عیللەتی ساری هەیە
خوێنی پاکی لاوی کوردانە ڕژاوە کێو و کەژ
بۆیە وا ئێستاکە سوورە، ڕەنگی گوڵناری هەیە
بۆ دڵم خۆش بێ بە ڕەنگی ئەم بەهارە فەسڵی ئەو
من موحەققەقمە ئەمیش هەر شێوەکەی پاری هەیە
شێت و شەیدا بە ئەگەر وەسڵی نیگارت مەتڵەبە
دوژمنی ئەو شەخسە بە وا بەختی هوشیاری هەیە
دەستەئەژنۆ قوڕبەسەر گریانە پیشەی ڕۆژ و شەو
ئەحمەدی بێچارە عیشقی شیوەن و زاری هەیە
- Artist:Adnan Karim
- Album:Tavgehek la ishq